بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - فادی شەمەری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی رەوتی حیکمەی نیشتمانی رایگەیاندووە، "ئەنجامی ھەڵبژاردن ناڕێک بووە و ھاوکێشەی سیاسیش نا رێکە، ئەمەش بە مانای لە دەستدانی سەقامگیری دێت لە عێراقدا، ھەربۆیە رەوتی حیکمە بریاریداوە، بەشداری حکومەتی داھاتوو نەکات".
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی رەوتی حیکمەی نیشتمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، "ناشبینە ئۆپۆزسیۆن، بەڵکو بێلایەن بونێکی ئەرێنی ھەڵدەبژێرێت".
ئەوە لە کاتێکدایە، محه‌مه‌د شمه‌ری، په‌رله‌مانتاری ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به میدیاکانی عێراقی راگه‌یاندووه، که رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو، موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در، ده‌چێته شاری به‌غدا و له‌گه‌ڵ نوری مالیکی، سه‌رۆکی ئیئلافهکه کۆده‌بێته‌وه.
342/